پەرلەمانتارێک وادەڵێت

بەغدا 60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکەی رانیە تەرخان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەکەی رانیە تەرخان بکرێت کە ماوەی 12 ساڵە تەواونەکراوە.

بەرێژەی 70%ـی کارەکانی نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەکەی رانیە تەواو بووە، گوژمەی پرۆژەکە 107 ملیار دینار بوو، نەخۆشخانەکە ساڵى 2012 بەردى بناغەى دانراوە و بریار بوو لەماوەى دوو ساڵدا تەواو بکرێت، هەرچەندە تا ساڵى 2015 ئیشکردن تێیدا بەردەوام بوو و توانرا بیناى نەخۆشخانەکە تەواو بکرێت، بەڵام ماوەى هەشت ساڵە ئیشکردن تێیدا وەستێنراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 28.5.2024 بڕیاریدا ئەو بڕە پارەی پێویستە بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی رانیە سەرف بکرێت بڕەکەی 60ملیار دینارە.

964 زانیویەتى، بەهۆى وەستانى کارکردن لە پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکى زۆر، بەشێک لەو کارانەى بۆ پڕۆژەکەکراوە، خراپ بوون و نەخۆشخانەکە بووە بە شوێنى کۆبونەوەى باڵندەکان.

12 ساڵە نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەکەی رانییە لە چاوەڕوانى ...

12 ساڵە نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەکەی رانییە لە چاوەڕوانى تەواو بوندایە