خەریکە رەنجى ساڵێکیان بەفیڕۆ دەچێت
بەشێک لە جوتیارانى قەراج و کەندێناوە گردبوونەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولیر
400 بارهەڵگرى پڕ لە گەنم کە هى جوتیارانى دەشتى قەراج و کەندێناوەن، لەسەرەدا وەستاون بۆ ئەوەى سایلۆى مەخمور لێیان وەربگرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، لێیان وەرناگیرێت.
ئەمڕۆ بەشێک لەو جوتیارانە لە هەولێر گردبوونەوە، دوو لە جوتیارەکان قسەیان بۆ 964 کرد و دەڵێن، زیاتر لە 50 رۆژە 400 بارهەڵگرمان لەسەرەدا وەستاوە، بەڵام نە لێمان وەردەگرن و نە گوێمان لێدەگرن.
گەنمەکان لە 21.5.2024ـەوە بارکراون، بەڵام تائێستا سایلۆى مەخمور لێى وەرنەگرتوون، میقداد عەبدولرەحمان یەکێک لەو جوتیارانەیە و بە 964ـى وت،”ئەگەر لێمان وەرنەگرن زیانێکى زۆر دەکەین و دەبێت تۆنى بە 350 هەزار دینار بیفرۆشین”.
ئەو جوتیارانە، روویان لە حکومەتى عێراق و ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانە، شتیکیان بۆ بکەن و گەنمەکانیان لێوەربگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
گەنمی جوتیاران
بەکارهێنانی زەوی کشتوکاڵی بە "ناهه‌ق" ده‌زاندرێت
داواده‌كرێت شوێنێكی دیكه له چوارقوڕنه بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه:
"هه‌ر جوتیار و کاسبکارێک زه‌ویه‌كه‌ى به‌ر دابه‌شكردن بكه‌وێت قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه"
فریا بکەون تا نەفەوتاوە
سایلۆی مەخمور بانگی جوتیاران دەکات بچن پارەی گەنم وەربگرن
ئەوانەی ژمارەی پسولەکانیان لە نێوان 735 بۆ 800
سبەی سێشەممە پارەی گەنمی جووتیاران لە گەرمیان دابەش دەکرێت
ساڵێکە دەست بە دروستکردنی کراوە
حکومەتی هەرێم: 51٪ـی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە
نرخى تۆنێك هه‌روه‌كو خۆیه‌تى
عێراق له ساڵى داهاتوو 300 هه‌زار تۆن گه‌نم كه‌متر له جوتیارانى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
بچن چەکى پارەى گەنم وەربگرن