ئەوانەی ژمارەی پسولەکانیان لە نێوان 735 بۆ 800

سبەی سێشەممە پارەی گەنمی جووتیاران لە گەرمیان دابەش دەکرێت

964+

ژوولی عەدنان

سایلۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2024  رایگەیاند سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکەن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، سبەی سێشەممە سەردانیان بکەن تا پارەی گەنمەکانیان وەربگرن.

سایلۆی گەرمیان باسیان لەوەش کردووە، ئاگادارییەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ژمارەی پسولەکانیان لە نێوان 735 بۆ 800 دایە.

سایلۆکە داوای کردووە جوتیاران بێن و چەکی داراییەکانیان وەربگرن.

هێشتا بە تەواوی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بڕە گەنمە رێکنەکەوتوون، کە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت، پێشتر وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاندبوو کە داوایان لە عێراق کردووە 900 هەزار تۆنیان لێ وەرگرن، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت تا 700 هەزار تۆن وەردەگرن.

964 دەزانێت ئێستا بەشێک لە جوتیارانی گەرمیان گەنمەکانیان لە چەند رێگەیەکەوە بردبووە سایلۆکانی کەرکوک و لەوێ رادەستیان کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سایلۆی کەلار گەنمی کەم وەرگرت، سایلۆی کەلاریش لە 16 کۆگا (بەنزی ستیل) پێکدێت، توانای ھەڵگرتنی 40 تۆن گەنمیان ھەیە، جگە لەوەی پەنکەرەکانیش نزیکەی 40 تۆن گەنم دەگرێت، بە کەوتنەکاری سایلۆکە دەتوانرێت، ساڵانە 80 تۆن گەنم وەربگرێت، لەکاتێکدا ئێستا تەنیا 40 تۆن گەنم وەردەگیرێت.

سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات

سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات