شیرینە
کاکی لە دهۆک پشکی شێری بەرکەوتووە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ماوەیەکە بەرهەمی کاکی لە پاریزگای دهۆک زیاتر دەچیندرێت و خواستیکی زۆری لەسەرە.
کاکی میوەیەکی نوێیە بۆ کوردستان ، ساڵانە زیاتر لە 44 تۆن کاکی بەرهەم دێت لە پارێزگای دهۆک .
ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، خاکی پارێزگای دهۆک گونجاوە بۆ میوەی بیانی ، وەکو “کاکی” پێویستی بە ئاوێکی کەمە ، و دارێکی خۆڕاگرە و تووشی نەخۆشی نابێت .
وتیشی ، لە دهۆک و ئامێدی و ئاکرێ بەرهەمی کاکی دەچێنرێن ، قەزای ئاکرێ پشکی شێری بەرکەوتووە و چێنراوە 14 دۆنم ، لە ئامێدی نزیکەی 10 دۆنم و قەزای دهۆکیش نزیکەی پێنج دۆنم چێنراوە، ساڵانە زیاتر لە 44 تۆن کاکی خوماڵی بەرهەم دێت، فرۆشی کاکی پڕتەقاڵی لە جۆرەکانی دیکەی زیاترە.
حاجی ئەحمەد ، خاوەنی دوکانێکی میوەیە لە بازاڕی دهۆک بە 964ی وت ، بەرهەمی کاکی تورکی و ئێرانیش لە بازار دەفرۆشرێت بەڵام زیاتر خواست لەسەر کاکی خوماڵی هەیە بەهۆی تامە شیرینەکەی.
“نرخی کیلۆیەکی کاکی خومالی لە بازاڕ هەزار دینارە ، بەڵام کاکی بیانی نرخی کیلۆیەک 1500 بۆ 2000 دینارە “ حاجی ئەحمەد وای وت.
پارێزگای دهۆک بەناوبانگە بە بەرهەمەکانی سێو و سماق و ترێ و قەیسی و هەنجیر و زۆر مێوەیی دیکەش ، بەڵام کاکی بەرهەمێلی نوێیە کە لە سنوورەکە دا دەچێندرێت.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان