بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت لە بن 75 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە نرخى نەوت روولە بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش نرخى یەک بەرمیل لەسەروو 74 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و ماوەیەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

ئەمڕۆ شەممە 28.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 74 دۆلار و 17 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.91% بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.95% بەرز بووەتەوە.

ئەو نرخەى ئەمڕۆ هەمان ئەو نرخەکەیە کە پار ساڵ ئەمڕۆ نەوت هەیبووە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە و خواستى وڵاتان، نرخى نەوتى بەرەو خوارەوە برد، بەڵام چەند رۆژێکە روو لە بەرز بوونەوەیە.

نرخى نەوت 73 دۆلارى تێپەڕاند

نرخى نەوت 73 دۆلارى تێپەڕاند