گیانى لەدەستدا

كرێكارێك لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەخوارەوە 

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

كەمێك پێش ئێستا لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، كرێكارێك كەوتەخوارەوە و هێشتا زانیاریی ئەوە نییە کە چی بەسەرهاتووە.

نوێکرایەوە 02:05

کەسێکی خزمی ئەو کرێکارەی، كە کەوتووەتە خوارەوە بە 964 وت، دواى کەوتنەخوارەوە گیانی لە دەستداوە و تەمەنی نزیکەی 37 ساڵە، خەڵکی شارباژێرە و خاوەنی دوو منداڵە.

عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە 964ـى وت، نیورۆی ئەمڕۆ کرێکارێک لە نهۆمی کۆتایى و سەرەوەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونى پارک 77 کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەکرد، ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەبارەى هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو کرێکارە لەسەر باڵەخانەى ئەو پڕۆژەیەى کە دەکەوێتە تەنیشتی بینای پارێزگای سلێمانییەوە.

ئێستا تەرمى ئەو کرێکارە گەیەنراوەتە پزیشکى دادى سلێمانى و توێکارى بۆ تەرمەکەى دەکرێت.

بەپێى داتاکانى سەندیکاى کرێکارانى سلێمانى کە پێنج رۆژ لەمەوبەر بە 964یان داوە، 10 کرێکار لە مساڵدا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە و بەو کڕێکارەى ئەمڕۆوە ژمارەکە بۆ 11 کرێکار بەرز بووەتەوە.

کرێکارێک لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی سپارد

کرێکارێک لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و گیانی سپارد