نزیکەی 600 دیناری هاتەسەر

نرخی تەماتە لە هەولێر بەرزبووەوە 

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ، نرخی تەماتە لە هەولێر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر کیلۆیەک نزیکەی 600 دیناری هاتەسەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.11.2024 کاروان محەمەد فرۆشیار لە بازاڕی عەلوەی هەولێر بە 964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی تەماتەی خۆماڵی کەمی کردووە و بەشی بازاڕی ناوخۆ ناکات، بەناچاری دەبێت لە ئێران و سوریاوە تەماتە بهێنین، ئەوەش تا دەگاتە ناو بازاڕ، نرخی هەر کیلۆیەک سەروو هەزار دینار دەکەوێت”.

“لەبەر بەرهەمی ناوخۆ، گومرگ لەسەر کاڵاکان لە سنوورەکان زیاد بووە و بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە، دەبێت 600 بۆ 700 دینار باجی گومرگی بدەین، ئەوەش نرخی تەماتە ئەوەندەی تر گران دەکات”، کاروان محەمەد وای وت.

لەبارەی هەڵگرتنی باج لە سەر سنوورەکان کاروان محەمەد وتی، هەموو ساڵیک وەزارەتی کشتوکاڵ لە 1ـی 12ـەوە باج لەسەر سەوزە و میوە هەڵدەگریت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی زوو تەواوبوونی بەرهەمی ناوخۆ، پێدەچێت زووتر لەو وادەیە باجی سەر سنوورەکان هەڵبگرێت.

نرخی کیلۆیەک تەماتەی خۆماڵی لە عەلوەی هەولێر پێشتر لەنێوان 650 بۆ 800 دینار بوو بەڵام ئێستا کەم بووە و دەست ناکەوێت، تەنها تەماتەی سووری و ئێرانی هەیە کە نرخەکەیان لە نێوان هەزار و 100 بۆ هەزار و 400 دینارە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەماتەی ئێرانی داغڵکرا و تەماتەی خۆماڵیش بەهاکەی لەدە...

تەماتەی ئێرانی داغڵکرا و تەماتەی خۆماڵیش بەهاکەی لەدەستدا

لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە

لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە