خزمەتگوزارییان بە کوردستاندا تێدەپەڕێت

بۆ یەکەمجار گووگڵ و فەیسبووک خاکی عێراق بەکاردەهێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا، “گووگڵ و فەیسبووک”، لە رێگەی وشکانی و بە سوود وەرگرتن لە خاکی عێراق، توانای پێگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیان لە باشوورەوە بۆ باکووری وڵات درێژدەکەنەوە، ئەو هەنگاوە ئاسیا بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.

لە سوود وەرگرتنی رێگە وشکانییەکەدا، هەرێمی کوردستان دوا خاڵی عێراق دەبێت کە تۆڕەکانی خزمەتگوزاری تێدا تێدەپەڕێنن و لەوێشەوە دەگات بە خاکی تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە، مانگی ئایاری ئەمساڵ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێکردنی سەنتەری داتای هەرێمی و کردنەوەی بنکەی گووگڵ و فەیسبووک لە عێراق ئەنجامدا و ئەرێنی هەڵسەنگاندنی بۆی کرد.

عومەر عامیری، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی فەڕمی وڵاتەکەی وتووە، “وەزارەت رێگەیەکی دووری بڕیوە لە بەهێزکردنی پێگەی جوگرافی عێراق لە بابەتی ترانزێت و تێپەڕاندنی هاتوچۆی کۆمپانیای پەیوەندییەکان و تواناکانی ئینتەرنێت لە رێگەی خاکی عێراقەوە”.

عامیری روونیشیکردەوە، “وەزارەتی پەیوەندییەکان چەند مانگێک لەمەوبەر گرێبەستێکی نوێی ترانزێتی واژۆکرد، نەک لە رێگەی دەریاوە بەڵکو لە رێگەی وشکانی”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هێڵە لە باشوور تێدەپەڕێت، پاشان بە ناوەڕاستی خاکی عێراقدا و دواتر رێگایەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات، لەویشەوە بۆ تورکیا، بەم پلانە لە رێگەی عێراقەوە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی پەیوەندییەکان بەڵێنەکانی لەسەر ئاستی ترانزێت و بەهەل زانینی شوێنی جوگرافی عێراقی قۆستەوە، هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق، ئیستغلالکردنی لە هاتوچۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، خەرجیەکانی کەمتر و داراییەکی باشتر بۆ ولاتەکە دابین دەکات.

وەزیری پەیوەندییەکان، هیام ئەلیاسیری، رۆژی هەینی رابردوو، رایگەیاند کە ئاستی “یەک تێرا” لە تێپەڕاندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی عێراقەوە تێپەڕێنراوە، ئەمەش پشتڕاستی کردەوە کە عێراق ڕێگایەکی سەلامەت و سەرنجڕاکێش و متمانەپێکراوی هەیە بۆ پەیوەندییەکانی ترانزێت.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق: تەلەگرام مەترسییە بۆیە...

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق: تەلەگرام مەترسییە بۆیە رامانگرت