سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی:

“ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سیاسه‌تى ئێران به‌رامبه‌ر جیهان ناگۆڕێت”

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

له‌ سلێمانی هاوڵاتیانى ئێران كه‌ نیشته‌جێی ئه‌م پارێزگایه‌ن ده‌نگیان دا، سەرکونسوڵی ئێرانیش ده‌ڵێت “ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سیاسه‌تى ئێران به‌رامبه‌ر جیهان ناگۆڕێت”.

محەمەد مەحمودیان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ئێران جیاوازى له‌ نێوان كورد  و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ ناكرێت و ئه‌و به‌ربژێره‌ش كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت كار بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیانى ئێران ده‌كات.

وتیشی “هه‌ریه‌ك له‌و به‌ربژێرانه‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى زیاتر  و به‌هێزتر بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

"ئەگەر پزیشکیان توانى بایکۆتکاران بهێنێتە سەر سندوقى دەنگدان براوەى هەڵبژاردنەکە دەبێت"