گەلی عەلی بەگ
بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و خۆی بە پێنچ ئۆتۆمبێلدا کێشا
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە گەلی عەلی بەگ بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و گەڕایەوە دواوە، لە ئەنجامدا خۆی بە پێنج ئۆتۆمبێلدا کێشا.
بەپێی وتەی شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە ئەمبولانسێکی بار کردووە و لە سۆرانەوە بەرەو هەولێر رۆیشتووە، دوای ئەوەی دەگاتە بازگای ئاسایشی گەلی عەلی بەگ هەست دەکات کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا هەیە، دادەبەزێت سەیری بکات و لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕێتەوە دواوە و خۆی بە پێنج ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران، بە 964ـی وت، بارهەڵگرەکە لە جۆری ئەتیکۆیە، دوای ئەوەی ستۆپی نامێنێ، خۆی کێشاوە بە پێنج ئۆتۆمبێلی دیکە و لە رووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە، بەڵام حەوت ئۆتۆمبێل زیانین پێگەیشتووە.
وتیشی، هۆکاری رووداوەکە کەمتەرخەمیی شۆفێری بارهەڵگرەکە بووە، داواش لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە رووداوێکى هاتوچۆدا بارهەڵگرێک سووتا
رووداوی هاتوچۆ
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت
دوا شەش مانگ پردەکەی زارگەلی کرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا رۆژنامەنووسێک لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
"پردەکە کێشەی نییە و خەتای شۆفێرانە"
حافز پردە نەگبەتەکەی رێگای هامڵتۆن؛ هەر بارهەڵگرەو خۆی پێدەگیرسێنێتەوە
رووداوی هاتوچۆ