چایخانەیەك بووەتە مۆزەخانەی شەهیدانی دهۆک

میدیازان-هێڤی دیوالی- دهۆك

لە پارێزگای دهۆك چاخانەیەك بەهۆی هەڵواسینی وێنەو كەلوپەلی ٧٠٠ شەهیدی شەڕی داعشەوە بەناوبانگ بووە.

هەر کە لەچایخانەکە دەچیتە ژوورەوە هەموو دیوارەکانی بەوێنەی شەهیدانی شەڕی داعش داپۆشراوە کە هەموویان ناوو رۆژی لەدایکبوون و رۆژی شەهیدبوونیانی تیا نوسراوە، لەگەڵ دانانی چەندین پارچە چەک و کەرەستەی شەهیدەکان.

مەتین دۆسكی خاوەنی چاخانەكە بۆمیدیازان قسە دەكات و دەڵێت: ‘لەخێزانەكەی من هیچ كەس لە شەڕی داعشدا شەهید نەبووە بۆیە بڕیارمدا چاخانەیەك بكەمەوە و بیكەمە مۆزەخانەیەك بۆ وێنەو كەلوپەلی شەهیدانی شەڕی داعش’ .

 لە چاخانەی شەهیدان  وێنەی ٧٠٠ شەهیدی شەڕی داعش هەڵواسراون كەهەموویان خەڵكی دهۆكن وبەهۆكاری جیاجیا لەشەڕیداعشدا بوونەتە قوربانی.

لەبەر ئەم كارەی پەرلەمانی كوردستان رێزلێنانی پێبەخشیوە، ئێستا رۆژانە هاوڵاتیانی شارەكەو خەڵكی بیانی سەردانی چایخانەكە دەكەن و بیرەوەریەكانی شەڕی داعش دەبینن.