حاسڵات

هێزەكانی سەر بە توركیا لە عەفرین لە منداڵێكی 13 ساڵانیان دا

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، بۆ رۆژی سێیەمی لەسەریەك قافڵەی سەربازیی هێزەکانی تورکیا بە ژمارەیەكی زۆر روو لە باشووری كوردستان دەكەن.
سەرچاوەكە هەروەها دەڵێت، سوپای توركیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی، لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەکانی بامەڕنی و کانی ماسێ بازگەیان داناوە و داوای ناسنامە لە هاوڵاتیان دەكەن.

سەرچاوە ناوخۆییەكان لە رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، هێزەكانی سەر بە توركیا زۆر بە توندی لە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵییان داوە بە ماوی ئەحمەد مەحۆ، كە خەڵكی گوندی بلیكۆی سەر بە شاری عەفرینە.

لە ناحیەی ئیسلاحییەی سەر بە پارێزگای دیلۆک لە باکوری کوردستان ئاگر لە باخێکی ترێ و باخێکی زەیتون کەوتەوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 10 دۆنم زەوی و 400 باخی میوە و 200 دار زەیتون سووتاون.

ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024، رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئیدریس دادوەری، تەمەن 47 ساڵ و هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆیدا و لە بەردەم هاوسەرەکەی و پێنج منداڵەکەیدا لێیدراوە و بە شێوەیەکی توندوتیژ هێزەکانی ئیتلاعاتی دەوڵەتی ئێران دەستبەسەریان کردووە، هەروەها مۆبایل و كەلوپەلیی كەسی ئەو هاوڵاتییە دەستیبەسەردا گیراوە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی بۆکان سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ مەهدی مەجیدی، هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد، ئاژانسی هەواڵی کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکەوە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە .
مەهدی مەجیدی، لە لایەن دادگای بۆکانەوە بە تۆمەتی، ” پشتگیری لە ئیسرائیل، پڕوپاگەندە دژی رژێم، بێ رێزی بە سەرکردایەتی” سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردنی بۆ بڕاوەتەوە.

هەتاو ئەكرەمی، كە یەكێكە لە دادخوازانی بنەماڵەی گیراوانی جوڵانەوەی ژن ژیان ئازادی، دووشەممە دوای 25 رۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارامتە ئازاد كرا و بڕی شەش ملیار تمەنی لێوەرگیراوە.