"له جه‌ژنیشدا نه‌وه‌ستاوین"
شه‌قڵاوه رۆژانه 20 تۆن زبڵ و پاشماوه كۆده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى شه‌قڵاوه ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له رۆژانى جه‌ژندا رۆژانه لانیكه‌م 20 تۆن زبڵ و پاشماوه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه زبڵ و پاشماوه كۆنهكرابێتهوه.
رێكان حوسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه كه گوایه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه تیمه‌كان زبڵ و خاشاكیان له شه‌قڵاوه كۆنهكردووهته، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه، به‌ڵكو له رۆژانى جه‌ژنیش تیمه‌كان نه‌وه‌ستاون.
وتیشی “له‌ماوه‌ى جه‌ژندا رۆژانه لانیكه‌م 20 تۆن پاشماوه‌مان كۆكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تیمی تایبه‌تمان هه‌یه دار و درهختهكانى پاككردووه‌ته‌وه”.
باس له حاڵه‌تێك ده‌كات كه له شوقه‌یه‌كدا پاشماوه كۆنه‌كرابووه‌وه ئه‌وه‌شیان كرده بابه‌تى سۆشیاڵ میدیا و گوایه له شه‌قڵاوه كۆنه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌نیا له رۆژانى جه‌ژندا حه‌وت جار ناو بازاڕى شه‌قلاوه پاككراوه‌ته‌وه و شه‌و ورۆژیش له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌وه‌ستاوین.