لە ئەمریکاوە بە کوردی بەخێربێی

+964
کوردستان ئەحمەد

فڕۆكەخانەی شاری ناشڤیڵ پایتەختی ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریكا، لە بەشی پێشوازی بە كوردی بەخێرهاتنی میوانەكان دەكات.

ناشڤیڵ بە “كوردستانی بچوك” ناسراوە، لەبەرئەوەی زۆرترین كوردی دانیشتووی ئەمریکای تێدایە، کە مەزەندە دەکرێت بە 15 هەزار کەس.

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناشڤیڵ تابلۆیەك بە گەورەیی و بە زمانی كوردی لە هۆڵی پێشوازیەكەدا هەڵواسراوە كە بە شێوەزاری کورمانجی ژوورو بەخێرهاتنی میوانەكان دەکات.

ساڵی 2019 دەستەی قوتابخانە حکومییەکانی ناشڤیڵ بڕیاریدا زمانی کوردی بۆ لیستی زمانە نێودەوڵەتییەکان لە قوتابخانە حکومییەکانی شارەكە زیاد بکات.

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناشفێل – ویلایەتی تێنسی- ئەمریكا