دەنگۆ" خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە"

پێشمەرگەیەک لە رووبارى سیرواندا خنکا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ئێوارەى ئەمڕۆ، کەسێک کە پیشەى پێشمەرگەیە لە رووبارى سیرواندا خنکا و دەوترێت خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”کاتژمێر 7:30 خولەک تەرمى کەسێک هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و ئێمەش رەوانەى پزیشکى دادى کەلارمان کردووە”.

بەپێى هەندێ زانیارى نافەرمى، پێشمەرگەکە خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە.

نوێکردنەوە: 9:00

عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ، لە گوندى کانى ماسى سەر بە ناحیەى قۆرەتوو پێشمەرگەیەکى لیواى 19 فەوجى سێ بەناوى محەمەد خزر کە دانیشتوى رانیەیە، لە کاتى ئەرکدا بە مەبەستى راوە ماسى لەگەڵ دوو هاوڕێیدا روویان لە رووبارى سیروان کردووە، خنکاوە.

تەنیا ئەمڕۆ دوو کەس لە رووبارى سیرواندا خنکاون و دوانیوەڕۆش گەنجێکى خانەقینى لە نزیک ناوچەى گەشتیارى ژاڵەناو لە رووبارى سیرواندا خنکا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو گەنجەى لە سەیرانگاى ژاڵەناو خنکا تەرمەکەى دۆزرایە...

ئەو گەنجەى لە سەیرانگاى ژاڵەناو خنکا تەرمەکەى دۆزرایەوە