سێ مانگ لە پێش هەرێمەوەن

لە عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی 12 دەستیپێكرد

فەرهاد حسەسن

دابەشكردنی موچەی مانگی كانونی یەكەمی خانەنیشنان لە عێراق دەستپێكرد و بانكی رەشیدیش رایدەگەیەنێت كە موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی زیادکراوە و داوادەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان.

بانکی رەشید، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دابەشكردنی موچەی خانەنیشیان لە سەرتاسەری عێراق دەسپێدەكات و موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی کانونی دووەم بەرزکردوەتەوە.

داوا لە سەرجەم سودمەندەکان کراوە سەردانی لقەکانی بانکەکە و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان.

دابەشكردنی موچەی مانگی كانوونی یەكەمی عێراق لە كاتێكدایە كە دوێنی یەكشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستا چارەنووسی سێ موچەكەی دیكەی ئەمساڵ نادیارە.