کیلۆمەترێک لە دوورى ئەو شوێنەى لێى خنکابوو

ئەو گەنجەى لە سەیرانگاى ژاڵەناو خنکا تەرمەکەى دۆزرایەوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

لە دوورى کیلۆمەترێک لەو شوێنەى لێى خنکاوە، کەمێک پێش ئێستا تەرمى ئەو گەنجە دەرهێنرایەوە کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رووبارى سیروان خنکا بوو.

کەیوان ئەحمەد، بەرپرسى بنکەى بەرگرى شارستانى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئیستا تەرمى ئەو گەنجە لە نزیک بانیخێڵان واتا بە دوورى کیلۆمەترێک لە خوارى ئەو شوێنەى لێى خنکا بوو دۆزرایەوە”.

گەنجەکە تەمەنى 20 ساڵە و دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رووبارى سیروان و لە نزیک کەپرەکانى سەیرانگاى ژاڵەناو لە کاتى مەلەکردندا، خنکا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ژاڵەناو گەشتیارێک خنکا

لە ژاڵەناو گەشتیارێک خنکا