چاوه‌ڕێی "هیوای گه‌وره"ن
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هێشتا قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ده‌رمانه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به شێرپه‌نجه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێن به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی هیوا بنیاد بنرێت، ئاشكراشی كرد هێشتا قه‌رزه‌كانی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه كۆتاییان نه‌هاتووه.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی به 964ی وت، هه‌ندێك ئیجرائات له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ماوه تا ده‌ست به بنیادنانی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی هیوا بكرێت.
سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ش وتی، هێشتا قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ده‌رمانین، به‌ڵام كۆمپانیاكان پشتیان تێنه‌كردوون و به‌رده‌وام ده‌رمانیان پێده‌ده‌ن.
د. یاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تووشبووانی شێرپه‌نجه له زیادبووندان، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن و چاره‌سه‌ر به تووشبووان بده‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا