وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون دەکات
دوو حاجی عێراقی لە سعودیە دەستگیر کراون
964+
توانا نەقی
دوو حاجی عێراقی لە سعودیە دەستگیر کراون و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، تا ئێستا هۆکاری دەستگیر کردنەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بەدواداچوون بۆ هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو حاجیە عێراقیە لە سعودیە دەکەن و بۆ ئەوەی بزانن بە چی هۆکارێک دەستگیر کراون.
دەشلێت، لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەسەر خەت دەبەن بۆ ئەوەی راستی دەستگیرکردنەکەیان بزانن و هەوڵی ئازادکردنیان دەدەن.
پێشتریش چەند حاجیەکی دیکە دەستگیر کرابوون بەهۆی ئەوەی بە ڤیزای گەشتیاری چووبوونە وڵاتی سعودیە و ویستبوویان فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.