دیمه‌نێكی نه‌مام چاندن له‌سنوورى ناحیه‌ى ناڵپارێز... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى ناڵپارێز.
دوو ساڵه داواى ده‌كه‌ن
نه‌مامگه‌ى ناڵپارێز له بێ پاسه‌وانى رزگارى بوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى دوو ساڵ داواكردن، نه‌مامگه‌ى ناحیه‌ى ناڵپارێزی سه‌ر به قه‌زاى پێنجوێن ده‌بێته خاوه‌ن پاسه‌وان، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ش كه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كان ده‌یكات، به‌كرێى رۆژانه پاسه‌وانى ده‌كه‌ن.
پێشتر ئاگادار هاوڵاتیانى سنوورى ناڵپارێز كرابووه‌وه بچن فۆڕم وه‌ربگرن بۆ بوونیان به پاسه‌وان و مه‌رجیشیان ئه‌وه‌بوو كه دانیشتوی ناو سەنتەری ناحیەكه بێت و ته‌مه‌نیشی له 24 تاوه‌كو 40 ساڵی بێت.
قانیع قادر، به‌رپرسی نه‌مامگه‌ى ناڵپارێز به 964ـى وت ماوه‌ى دوو ساڵه داواى دانانى دوو پاسه‌وانیان كردووه، ئێستاش ناوه‌كانیان ناردووه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى رەزامه‌ندیان بۆ بدرێت.
وتیشی “پاسه‌وانه‌كان به كرێی رۆژانه كارده‌كه‌ن كه هه‌ر پاسه‌وانێك رۆژانه 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت”.
به‌قسه‌ى به‌رپرسی نه‌مامگه، به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌كەیان به نرخێكی گونجاو ده‌فرۆشنه هاوڵاتیان و له ئێستادا شه‌ش هه‌زار نه‌مامى جۆراوجۆریان هه‌یه و به‌رهه‌می ساڵانه‌شیان نزیكه‌ى 10 هه‌زار نه‌مامه.