"کۆنترۆڵی لەدەستداوە"
لە دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و تەقییەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک پێش ئێستا تانکەرێکی سوتەمەنی لەبەردەم فولکەی پەری دەریای دەربەندیخان وەرگەڕا
پشتیوان عابد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، تانکەرەکە سووته‌مه‌نى هه‌ڵگرتوه و له‌تونێلى ده‌ربه‌ندیخان هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ئیستۆپی نەماوە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دواتر تەقیوەتەوە.
تا ئێستا چارەنووسی شۆفێرەکە دیارنییە.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 12:28 خولهك
بەپێی زانیارییەكانى 964، بارهه‌ڵگره‌كه جگه له شۆفێره‌كه‌ى سەرنشینێکی تێدابووە، بەڵام بریندارن و ره‌وانه‌ى نەخۆشخانەى ده‌ربه‌ندیخان كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لایخۆشییه‌وه، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.
وتیشی “پارێزگاری سلێمانی پەیوەندیکردوە بە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی، تیمی هاوکاری لە شارەزور و سلێمانیەوە رەوانەی دەربەندیخان کراوە”.
روونیشیكرده‌وه دواى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی بەر ئەو دەوروبەرە کەوتوە.