داواکاریی پارێزگار بووە
لهمهودوا ههفتانه فڕۆكهی قهتهڕییه 10 گهشتی بۆ سلێمانی دهبێت
964+
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانیی قەتەرییە، ژمارەی گەشتەکانی خۆی لە هەفتەیەکدا لە نێوان قەتەر و سلێمانی لە پێنج گەشتەوە بۆ 10 گەشتی هەفتانە زیاد دەکات.
لە سلێمانی هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی، (عێراقی، فڵای بەغدا، قەتەرییە، مەلەکی ئوردنی، فڵای دوبەی و ماهان ئێر) گەشتی رۆژانە و هەفتانە ئەنجامدەدرێت.
لە پێنج گەشتەوە بۆ 10 گەشت
ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ، ئەمیر محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هێڵی ئاسمانیی قەتەرییە لە سلێمانی کۆبووەتەوە.
لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ی وت، “هێڵی ئاسمانیی قەتەرییە رەزامەندییان داوە لەسەر پێشنیازێکمان، کە خواستی گەشتیارانە و لە رۆژی 1.7.2024، گەشتەکانی لە پێنج گەشت لە هەفتەیەکدا بۆ حەوت گەشت زیادبکات”.
بڕیارەکە بە جۆرێکە، رۆژانە گەشتی هێڵی ئاسمانیی قەتەرییە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەردەست دەبێت، بە قسەی پارێزگای سلێمانی، “لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەی گەشتەکان بۆ 10 گەشتی رۆژانە لە هەفتەیەکدا زیاد دەکرێت”.
پاش کردنەوەی کونسوڵخانەکەیە
ئەحمەد رەمەزان، لەبەشی خزمەتگوزاری کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ” ئەوانەی گەشتی قەتەر دەکەن، بازرگانن، یان گەشتیارن، جیاواز لەوانەی وەک رێگەی ترانزێت بۆ وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنرێ”، ئەو نەیشاردەوە ژمارەی گەشتیاران لە سلێمانییەوە بۆ قەتەر زیادی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، قەتەر کونسوڵخانەی خۆی بە فەرمی لە هەولێر کردەوە.