ئەمساڵیش قەیسی خانەقین بازاڕی نییە

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

چەند ساڵێکە نەخۆشیی بەرۆکی قەیسی خانەقینی گرتووە، ئەمساڵیش بەردەوامە و خاوەن باخەکانیش دەڵێن،”خەتای حکومەتە”.

ثامر موستەفا کە خاوەن باخێکی دەورووبەری خانەقینە بە 964ی وت، نەبوونی هەڵمەتی لەناوبردنی نەخۆشی لەلایەن حکومەتەوە، گەورەترین هۆکاری لەناوچوونی بەروبوومی باخەکانی خانەقینە، جوتیاریش ناتوانێت کیمیایی بکڕێت، چونکە لەم دەڤەرە رێگە نادرێت لە بازگەکانەوە بێتە ناوەوە، ئەوەی هەیە قاچاغە و نرخەکەی بە کەڵکی کڕین نایەت”.

وتیشی، “قەیسی ئەمساڵی خانەقین زۆربەی نەخۆشە و کرمی تێدایە، ئەوەی سەلامەتیشە بەهۆی داخل بوونی سەوزە و میوەی ئێرانی و تورکی، کە نرخییان نیوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانە، لە بازاڕ پارە ناکات”.

پەیامنێری 964، لە کاتی ئەم دیمانەیەدا دەبینێت، بەشێکی زۆر لە باخەکەی ثامر وەکو خۆی ماوەو و بەرهەمەکەی نەچنراوەتەوە، نمونەیەکە لە حاڵی زۆربەی باخەکانی ناوچەکە، کە ساڵانێکە بەهۆی نەبوونی گرنگی پێدانی حکومی و هاوردەکردنی بەروبوومی دەرەکی بازاڕیان نییە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

ئایا نەخۆشی لەناو دار قەیسییەكانی سیدەكان بڵاوبووەتەو...

ئایا نەخۆشی لەناو دار قەیسییەكانی سیدەكان بڵاوبووەتەوە؟