فایناڵی كۆنفرانس لیگه‌

ئه‌مشه‌و فیۆرێنتینا خه‌ونه‌كه‌ی دێته‌دی؟


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كۆنفرانس لیگی ئه‌وروپا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی و فیۆرێنتینای ئیتالی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئایا سۆفیا له‌ یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش چانسی باشتر بۆ یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆس ده‌ڕه‌خسێنێت بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

كۆنفرانس لیگ سێیه‌م پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌م وه‌رزه‌ سێیه‌م وه‌رزی بوو، كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌ دوو وه‌رزی رابردوودا یانه‌كانی رۆمای ئیتالی و وێستهامی ئینگلیزی نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.
یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتالی وه‌رزی دووه‌مه‌ له‌ یاریی كۆتایی یاریی ده‌كات، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به‌ وێستهام دۆڕا، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بگێڕێت.