کلکەی کۆڵێن کۆنکریت دەکرێت. وێنە:بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی راپەڕین.
لە رانیە
کلکەی کۆڵێن کۆنکریت دەکرێت
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
رێگای کلکەی کۆڵێن لە رانیە، تێکەڵە رێژ و کۆنکرێت دەکرێت و لە ماوەیەکی کەمدا کارەکانی تەواو دەبێت.
درێژی رێگاکە یەک کیلۆمەتر و نیوە، بڕیارە بە گوژمەی 66 ملیۆن و 764 هەزار و 600 دینار لەسەر نودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی 120 رۆژدا جێبەجێ بکرێت.
ئومێد حەمە عەلی بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی راپەڕین بە 964ـی وت: لە 17 ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە دەستمان کردووە بە تێکەڵەڕێژ و کۆنکرێت کردنی بەشێک لە رێگای شاخی کۆڵێن – چوارقوڕنە – قوڕەگۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە، بەشێکی باشی کارەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن و بەمزووانە تەواو دەبێت.
وتیشی، “رێگاکە بە گشتی تێکەڵە رێژکراوە و ئەو شوێنانەشی کە هەورازن کۆنکرێت دەکرێت”.
کلکەی کۆڵێن دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری رانیە، بەشێکە لە زنجیرە چیای حاجیلە، قەزای رانیە و ناحیەی حاجیاوا لێک جیادەکاتەوە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین