دوو رۆژە بەناچاری ئاو دەكڕن

هه‌وره‌بروسكه‌ نیوەی گوندی پیرداودی بێئاو كردووە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ گوندێكی ناحیه‌ى شه‌مامك بێئاو بووه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ناچارى ماوه‌ى دوو رۆژه‌ ئاو ده‌كڕن.
گونده‌كه‌ ناوى پیرداوده‌ له‌ چوار گه‌ڕه‌ك پێكهاتووه‌ و 760 ماڵى لێده‌ژى.
شەوی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ تاوه‌بارانێكی به‌هێز رووى له‌ ناحیه‌ى شه‌مامكى سنوورى هه‌ولێر كردبوو، سێ بیر له‌كاركه‌وتن.
پێشرەو نەبی دانیشتوی گونده‌كە به‌ 964ـى وت، ماوەی سێ رۆژە ئاویان نەهاتووە و ناشزانن كەی بیره‌كانیان چاك دەبێته‌وه‌.
وتیشی “دوو رۆژه‌ به‌ناچارى ئاو ده‌كڕین و هه‌ر ته‌نكه‌رێك به‌ 20 هه‌زار دیناره‌”.
لایخۆشیییه‌وه‌، عه‌بدولقادر مستەفا بەرێوه‌بەری ئاوی شەمامك به‌ 964ـى وت، ئه‌و سێ بیره‌ى له‌كار كه‌وتوون ته‌نیا هی گوندى پیرداود نییه‌، به‌ڵكو دووانیان هی پیرداود و دانه‌یه‌كیشیان له‌ گوندی یدی قزلەره‌.
وتیشی “له‌كاركه‌وتنى بیره‌كان به‌هۆى سووتانى غه‌تاسه‌كانییانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بروسكه‌كه‌ لێیدابوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، نوسراویان كردووە بۆ بەرێوەبەرایه‌تی ئاوی هەولێر و بڕیاره‌ سبه‌ینێ لە رێگەی لێژنەیەكەوە دەرخستەی تەواوی بۆ بكرێت و لە ماوەیەكی كورتدا چاك بكرێنەوە.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بیرێک 400 ماڵی دوو گەڕەکی رانییە لە بێئاوی رزگار دەکات

بیرێک 400 ماڵی دوو گەڕەکی رانییە لە بێئاوی رزگار دەکات