ئەو قاچاخچییەی پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدوایدا دەگەڕا

دووپشکە کوردەکە کێیە و چى کردووە؟

964+

وریا فەتاح

18 ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنى 20 ساڵیدا، بە پشتى بارهەڵگرێکەوە بوو بە کۆچبەرێک و خۆى بە ئەوروپا گەیاند، بەڵام کەڵکەڵەى کۆکردنەوەى پارە و بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر و ئەنجامدانى تاوان، بوون بە چیرۆکى دووپشک، تا واى لێهات بە تۆمەتى دەیان تاوان داوابکرێت و دواجار لە سلێمانى قۆڵبەستکرا.

ئەمە ناونیشانى قاچاخچییەکە کە ئاسایش بە (ب.ک.م) ناوی هێناوەو بی بی سی دەڵێت ناوی بەرزان مەجیدە، ئەو قاچاخچییە کوردەى ساڵانێکە پۆلیس و دادگاى چەند وڵاتێکى ئەوروپى بەدوایەوەن و نایبینن.

ئەوەى لەسەرى هەیە، بەرزان کوردە و خەڵکى سنورى پارێزگاى سلێمانییە.

کەناڵى بى بى سى بەریتانى دەبێتە مۆتەکەى ئەو قاچاخچیە و لە رێى چاوپێکەوتنێکەوە کە لە مۆڵێکى سلێمانى لەگەڵ بەرزان ئەنجامى دەدات، شوێن پێکانى هەڵدەگرێت.

دووپشکە داواکراوەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا

دووپشکە داواکراوەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا