دەرچووانی ساڵی 2023ـش دەگرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدەین

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمی سەر بەشەکانی زانکۆکانی هەرێمی دەستپێکردووە، وتەبێژەکەی دەڵێت، دەرچووی 2017 تا 2023 دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024 فەرمانگەی کارگێڕیی وەزارەتەکە و بەڕێوەبەری تۆماری زانکۆکانی کوردستان کۆبوونەوە بۆ دەستخستنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە یەکەمی سەر بەشەکانی زانکۆکان و رەوانەکردنی لیستی ناوەکانیان بۆ بەغدا بە مەبەستی دامەزراندنیان.

“پێویستە زانکۆکان لە ماوەى پێنچ رۆژى کارکردندا تەواوى زانیارییەکانی تایبەت بە سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى (2017 – 2018) تاوەکو (2022 – 2023)  بە لیستى جیا بەرز بکەنەوە بۆ وەزارەت”، ئەوە قسەی عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بۆ 964.

وتیشی، “لە چەند رۆژى رابردوودا لیستى ناوى هەزار و 982 وانەبێژمان لە زانکۆکانى هەرێم رەوانەى بەغداد کردووە بۆ دامەزراندن، بە هەمان شێوە پێشتریش لیستى ناوى 980 لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرامان رەوانەى بەغداد کرد بە مەبەستى دامەزراندن”.

پێشتر لە هەرێمى کوردستان سێ یەکەمەکانى ساڵانى (2015-2016) و (2016-2017) دامەزرێندران، کە ژمارەیان دوو هەزار و  284 یەکەم و دووەم و سێیەم بووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێتە ئەڵمانیا