حاسڵات
دوو تۆمەتباری سپایکەر درانەوە بە عێراق و دارستانەکانی دێرسیم لەناو دەبرێن
964+
ژووری هەواڵ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات دوو چەکداری داعشی رادەستی عێراق کردووە کە دەستیان هەبوو لە کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر لە ساڵی 2014.
ژمارەیەک چالاکوانی شاری دێرسیم گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی بڕیارێکی دەسەڵاتدارانی شارەکە کە رێیان داوە بە بەڵێندەرێک بۆ ئەوەی دارستانەکانی دێرسیم لەناو ببات، چالاکوانەلان دەڵێن پلانێک هەیە بۆ قڕکردنی هەموو دارستانەکانی دێرسیم.
لەوەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان گورزەکانی تورکیا بەردەوامە بۆ رۆژئاوای کوردستان، دوێنێ بەهۆی بۆردومان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە، زەوی و زارێکی زۆری کشتوکاڵی لە دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا سوتاون.
زیاتر لە سەد کەسایەتی هونەری لەسەرانسەری جیهان یاداشتێکیان ئیمزا کردووە بۆ دەستبەجێ ئازادکردنی گۆرانیبێژی راپ توماج ساڵحی، توماج لە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی هاتە دەنگ، لەسەر ئەوە دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.
100 رۆژە ئامینە شانیاشار مانگرتنی راگەیاندووە، ئەمینە خەڵکی باکوری کوردستانەوە لە حوزەیرانی 2018 دوو کوڕی و هاوسەرەکەی لە ناوچەی پیرسوسی رحا لە لایەن کەسە نزیکەکانی پەرلەمانتارێکی ئاک پارتییەوە کوژراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەلام لە قامیشلۆ رایگەیاند: ماوەیەکە نەخۆشییەکی بەربڵاو لەناو خەڵکی شارەکە دەرکەوتووە، بەپێی هێماکانی بێت جۆرێکی نوێی کۆرۆنایە، بەڵام زیاتر منداڵان تووشی دەبن.