خاوه‌ن ماڵه‌كه و سوپا وا ده‌ڵێن و ڤیدیۆش هه‌یه
سوپای عێراق چه‌ندان تۆن چیمه‌نتۆی ماڵێكی كه‌ركوك ده‌به‌ن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
چه‌ندان تۆن چیمه‌نتۆی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری بردراوه، برای خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌ڵێت سوپای عێراق شه‌وی رابردوو چیمهنتۆكهیان بۆ كاروباری خۆیان بردووه، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردوون.
دوای 130 رۆژ لە دانانی خێوەتێک لە لایەن دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە كه‌ركوك، له دژی داگیرکردنی خانوەکانیان، دره‌نگانێکی شەوی رابردوو 10.5.2024 ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سوپای عیراق لە ناو یەکێک لە خانووە داگیرکراوەکان، چەندین تۆن چێمەنتۆیان بردووه، كه خاوه‌ن ماڵه‌كه پێش هاتنی سوپاكه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌وێ داینابوو.
نەوا ساڵح، برای خاوەن خانووەکە بە 964ـی وت، “براکەم بە نیاز بوو خانووەکەی نۆژەن بکاتەوە، چیمەنتۆ و کەلوپەڵی بیناسازی تێدا دانابوو، بەڵام سوپای عێراق هاتنە ناو گەڕەکەكە بە بیانووی ئەوەی زەوی وەزارەتی بەرگری عێراقە و دەستیان بەسەر چەند خانوویەکدا گرتوە و هەمەڕی سەربازی و هێزێكی سەربازییان تێدا داناوە، دره‌نگانێکی شەوی رابردووش سەرجەم چیمەنتۆکەیان بردووە ، ویستم بڕۆمە ناو خانووەکە رێگەیان پێ نەدام”.
وتیشی، “نازانین چی دیکە بردراوە، سەربازەکان بە ئێمەیان وتوە تەنیا چیمەنتۆكهیان بردووە، ئێمه‌ش سکاڵای یاساییمان لە دژی هێزەکە تۆمار کردووە”.
تەقە لە چادری مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆز کرا
په‌یامنێری 964 سۆراغی زیاتری بۆ ئه‌م بابه‌ته كرد و له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌ربازانی به‌رده‌م ئه‌و ماڵه قسه‌ی كرد، كه چیمه‌نتۆكه‌ی تێدا بردراوه، سه‌ربازه‌كان پشتڕاستیان كرده‌وه، كه فەرماندەی فیرقەكهیان داوای چیمەنتۆی کردووە بۆ کاری ناو بارەگاکەیان و هێزەکە دره‌نگانێکی شەو بە سەرپەرشتی ئەفسەرێکی سوپا هاتوون و چەندان تۆن چیمەنتۆیان بردووە .
هاوكات 964 ڤیدیۆیه‌كی له كامێرای چاودێریی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستكه‌وتووه و تێیدا بارهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی ده‌رده‌كه‌وێت، چیمه‌نتۆی باركردووه و تێده‌په‌ڕێت.
گەڕەکی نەورۆز دانیشتووانەکەی لە نەتەوەی کوردن و زەوی خانووەکانیان سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە، لە سەردەمی رژێمی به‌عس كراون بە خانوو بۆ ئەفسەرەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق، هەرچەندە کێشەکە لە نێوان هەردوو وەزارەت یەکلایی نەبووه‌تەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری بە مافی خۆی دەزانێت.
لە دوای رووداوەکانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2017یش چەندین جار هێز چووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه و لە رێكه‌وتی 3.1.2025یشه‌وه دانیشتووانەکەی خێوەتیان لە ناو گەڕەکەکە هەڵداوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا