خەریک بوو زیانی گیانی لێبکەوێتەوە

با و باران دەرگای بۆردێکی كارەبای لە گەڕەکێکی هەولێر خستەخوارەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

باو و بارانەکەی شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی هەولێر دەرگای بۆردێکی کارەبای خستەخوارەوە و هاوڵاتییەکیش دەڵێت، دەرگاکە بەر ئۆتۆمبێکی کوڕەکەی کەوتوە دەنا زیانی گیانی دروستدەکرد.

ئەحمەد حوسێن، دانیشتووی گەرەكی 121 گوڵان لە هەولێر بە 964ی وت، هەقە تیمەکانی کارەبا ئەم بۆردانە تووندو تۆڵ بکەن و دەرگاکانیان باباشی ببەستن ، بۆ ئەوەی کارەسات روونەدات.

وتیشی “ئۆتۆمبێلەکەمان زیانی بەرکەوتووە و داوا لە حكومەت دەكەم قەرەبوومان بكاتەوە”.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە تیمی چاكردنەوەی كارەبای ئەم گەرەكە کرد، بەڵام  وەڵامیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن