دوو رۆژ لەسەر یەک
شانۆیی دێژاڤوو لە دهۆک نمایش دەکرێت
964+
چاوان خەلیل
لە دهۆک بۆماوەی دوو رۆژ شانۆی دێژاڤوو بە بەشداری سێ ئەکتەر نمایش دەکرێت
شانۆی دێژاڤوو لە نوسین و دەرهێنانی هەڵکەوت ئیدریسە و ماوەی نزیکەی دوو مانگە خەریکی پرۆڤەو ئامادەکارین و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە نمایش دەکەن.
هەڵکەوت ئیدریس دەرهێنەری شانۆییەکە بە 964ـی راگەیاند، شانۆییەکەیان باس لە سێ گۆشەیەکی مێژوویی دەکات لە دوای دروست بوونی شەڕ و سێگۆشەکە بریتیە لە ژن و پیاو و حکومەت وە ئەو ژن و پیاوە دەیانەویت گەشت بکەن بۆ مەریخ.
وتیشی، شانۆکە یەکەم جارە نمایش دەکرێت و لە دهۆکەوە دەستیان پێکردووە و دواتر لە چەند شارێکی کوردستان نمایشی دەکەن و لە بەرنامەشیاندایە هەمان شانۆ لە باکوری کوردستان نمایش بکەن.
شانۆی دێژاڤوو لە دەرهێنان و نوسینی هەڵکەوت ئیدریسە و هەریەک لە ئەکتەران، حەسەن حسێن، محەمەد ئیدریس و هێڤان شەعبان رۆڵی تیادا دەگێڕن.