ئێوارەی ئەمڕۆ بووە

دواین زانیارییەکان لەبارەی شەڕە تەقەکەی گەڕەکی شادی

964+

شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی شادى له‌ هه‌ولێر شەڕە تەقە لەنێوان دوو دراوسێ دروست بوو، شایەتحاڵەکان دەڵێن هەشت کەس بریندارن، بەڵام 964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کردووە، ئەوان دەڵێن سێ بریندارن هێنراون بۆ نەخۆشخانە.

ئاسایشی هەولێر بە 964ی وتووە، هۆکاری شەڕەکە کۆمەڵایەتییە.

ئه‌و شایه‌تحاڵه‌ كه‌ دوكاندارێكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه‌ و دوكانه‌كه‌شی له‌شوێنى شه‌ڕه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ وتی “ته‌واوى ته‌قه‌كه‌ره‌كان و برینداره‌كانیش له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاساییشه‌وه‌ راپێچكران و بران”.

وتیشی “شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ نزیكه‌ى نیو كاتژمێرى خایاندووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن