دیمەنی تونێلی پیرمام. وێنە.سۆشیال میدیا
بە روویاندا داخرا
هیچ بارهەڵگرێک لەمەودوا بە تونێلی پیرمامدا تێناپەڕێت
964+
توانا نەقی
بە یەکجاری تونێلی پیرمام بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخرا و چەند رێگایەکی دیکەیان وەک بەدیل بۆ دەستنیشان کراوە هاتوچۆی پێدا بکەن.
هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممە 29.4.2024 لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بە تونێلەکەدا هاتوچۆ بکەن.
دەشڵێت، بارهەڵگرەکان دەتوانن رێگای (بەستۆرە – بەربیان – شێخ توراب – مەکردان – تا دەگاتەوە جووت سایدی باسرمە) بەکار بهێنن و بەو رێگایانەدا هاتوچۆ بکەن.
سەبارەت بە هۆکاری قەدەغەکردنەکە هاتوچۆ ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەو تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد، ئەوەش وای کردبوو هاتوچۆ لە تونێلەکەدا سست ببێت و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە درووست ببێت.
دوێنێ یەکشەممە بارهەڵگرێک لەناو تونێلی پیرمام ئاگری گرت و بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردبوو.