داواكارى گشتیش هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت
له دۆڵى مه‌له‌كان به‌لێشاو دارى ته‌ڕ ده‌بڕدرێت و ده‌كرێت به خه‌ڵوز
964+
ژوری هەواڵ
لە گوندەکانی دۆڵی مەلەکان بڕینی داری تەڕ و بوونی کانی خەڵوزی نا یاسایی بەردەوامە، پۆلیسی دارستان دەڵێت، رێگریان لێدەکەین و فەرمانگەی ژینگەش دەڵێت، هۆشیاری ژینگەیی بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەدەن.
بەپێی بەدواداچونێکی 964 کە لە سنورەکە کردویەتی و ئەو گرتە ڤیدیۆیانه‌ی دەستکەوتوە، به رێژەیەکی زۆری داری تەڕ لە شاخەکانی ئەو گوندانە بڕدراون و لە نزیکی گوندەکانیش کانە خەڵوزەکان دروستكراون بۆئه‌وه‌ى داره‌كان بكرێنه خه‌ڵوز.
زۆربه‌ى داره ته‌ڕه‌كان كه بڕدراون له جۆرى به‌ڕوون و به‌شێكیشیان دارى مازوو و جۆره‌كانى دیكه‌ن.
ئەمیر خۆشەوی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ژینگە و دارستانی ئیداره‌ى سۆران، بە 964ـی وت، ئاگادارن كه به رێژەیەکی زۆر داری تەڕ له سنوورى ئه‌م گوندانه ده‌بڕدرێن و کانی دروستكردنى خەڵوزیشی لێیه، بەڵام ده‌ڵێت، بەهۆی دوورەدەستی شوێنەکە نەیانتوانیوە بە تەواوی رێگری لێ بکەن.
وتیشی “شەوانە مەفرەزە دادەنێین بۆ دەست بەسەرداگرتنی خەڵوز و رێگریکردن لەو کارە، دواکاریشمان پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردوە بۆ کردنەوەی بنکەیەکی پۆلیسی دارستان لە سنوورى ئه‌م گوندانە”.
لای خۆشییەوە، هەژار ماهیر بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، لەسەر ئەو بابەتە بە 964ـی وت، داواکاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییانه هاتۆتە سەر خەت و داواى راگرتنی ئەو قەتلوعامەی داربڕینی کردوە لەو گوندانە.
وتیشی “ئێمە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و موختار و خەڵکی گوندەکە کۆبوینەوە و رێنمایی وهۆشیاری ژینگەی بە دانیشتوانی ئەو گوندانە دەدەین، داواشمان لە مامۆستایانی ئایینی کردوە لە رێگەی میمبەرەکان خەلک هۆشیاربکەنەوە”.
به‌قسه‌ى ژینگه‌ى سۆران، دواى کۆبونه‌وه‌یان لەگەل خەڵکی گوندەکانى مه‌له‌كان، یاداشتێکیان ئامادە کردوە کە نۆ خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و گرفت و داواکاری ئەو گوندنشینانەی تێدایە و یاداشته‌كه‌یان بۆ سەروی خۆیان بەرز کردووه‌تەوە،.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست 964 کەوتوە، زۆرترین رێژی داربڕین لە سنوورى ئیداره‌ى سۆران لە دۆلی مەلەکانە، ته‌نیا له ساڵی رابردو دوو هەزار و 801 فەردە خەڵوز لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی خەلیفان دەستی بەسەردا گیراوە و ئەمسالیش تا ئێستا نزیکەی 500 فەردە خەڵوز دەستى بەسەرداگیراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن