دیمهنێكى دواى چاندنى داره‌كان له قوتابخانه‌كه‌ى هه‌ولێر ... وێنه: راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر
زیاتر له 400 داریان لێ چاند
ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ستى به سه‌وزكردنى قوتابخانه دێرینه‌كه كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ستى به دروستكردنى سه‌وزایی له قوتابخانه‌یه‌كی دێرینى هه‌ولێر كرد كه ته‌مه‌نى قوتابخانه‌كه 54 ساڵه و خاوه‌ن رووبه‌رێكی فراوان و بێ سه‌وزایی بوو.
قوتابخانه‌ى ئاماده‌یی كوردستانى كوڕان، به یه‌كێك له دێرینترین ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌هه‌ولێر داده‌ندرێت و ساڵى 1970 دروستكراوه.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به سه‌وزكردنى رووبه‌رێكی زۆرى قوتابخانه‌كه كردووه.
وتیشی “140 دارى ئه‌كاسیا، زه‌یتون، سنه‌وبه‌ر و 270 په‌رژینى دۆدۆنیا لەسەر رووبه‌رى هه‌زار و 200 مه‌تر دووجا چێندرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر كه سه‌ردانى ئه‌م قوتابخانه دێرینه‌یان كردووه به‌ڵێنى سه‌وزكردنیان پێداون و ده‌شڵێت “ئه‌مڕۆ كه رۆژى ژینگەى کوردستانه، لەژێر رۆشنایى رێنمایى 1ـى ساڵى 2024ـى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم لە حوکمە کۆتاییەکان، به‌پێی مادەى 13 لە بڕى سەوزاكردن، بۆمان جێبه‌جێكردن”.