دیمه‌نى دوو پارچه درۆنه‌كه‌ى كه بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو بوو
پاشماوه‌ى درۆنێكی ته‌قیو كاره‌باى به‌شێكی شه‌قڵاوه‌ى پچڕاند
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌شێكی كاره‌باى قه‌زاى شه‌قڵاوه پچڕا، بەڕێوەبەری كاره‌باى ئه‌م قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى چه‌ند پارچه درۆنێك بووه.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، دوو وێنه‌ى پاشماوه‌ى درۆنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه .
ئازاد ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی چاككردنى كاره‌باى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، پچڕانى كاره‌باكه ته‌نیا به‌شێكی گه‌ڕه‌كى سابیراوای گرتووه‌ته‌وه و پاشماوه‌ى درۆنەكه به‌ر ته‌لى كاره‌با كەو‌تووه و پچڕاندوویه‌تى.
وتیشی “له به‌یانی زووه‌وه تیمه‌كانمان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین و ئه‌مڕۆكه چاكده‌كرێته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه‌ى تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌م پارچه درۆنانه له شوێنی رووداوه‌كه‌ن.