ژن و منداڵیان تێدایە
بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.4 لە نزیک پردی یەنگیجە لەسەر رێگای داقوق بۆ کەرکوک بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون و ژن و منداڵ لە ناو بریندارەکاندا هەن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای داقوق بە 964ـی وت، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و نیسان سێنترا، ئۆتۆمبێلە مازداکە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، کە ئەندامی یەک خێزانن، بریندار بوون.
وتیشی، لە نزیک هەمان پرد و لە رووداوێکی دیکەدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای و پیکابێک بەیەکیاندادا و سێ برینداری لێکەوەتەوە، کە دایکێک و دوو منداڵن، باری تەندروستیان یەکێک لە منداڵەکان ناجێگیرە و سەرجەم بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی داقوق کراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا