کلینیکی گەڕۆکی بیارە لەکاتی خزمەت. فۆتۆ: تەندروستی هەڵەبجە
بۆ رۆژانی هەینییە
ئەگەر لە بیارە نەخۆشکەوتی کلینیکی گەڕۆک فریات دەکەوێت
964+
ژووری هەواڵ
کلینیکی گەڕۆک بە خۆی و تیمێکی پزیشکییەوە لە گوندی گەشتیاریی بیارە کەوتەکار و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بەو گەشتیارانە دەکات کە دەچن بۆ سەیران.
ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024، د، ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لە رێگەی ستافی نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان ”كلینیكی گەرۆك” ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لە سنوورەكەدا بۆ خزمەت و دڵنیایی لە تەندروستی گەشتیاران كەوتەكار.
بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە، کلینیکی گەڕۆک و تیمە پزیشکییەکەی، رۆژانی هەینی بۆ ئەو مەبەستە لە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەكان خزمەت دەكەن.
دانانی ئەم خزمەتگوزارییە هاوکاتە لەگەڵ خواستی بەرپرسانی ناحیەی بیارە، بۆ ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانیان وەک ناوچەی گەشتیاریی جیهانی و دەڵێن تەواوی ئەو کارانەیە، کە پێویستە بۆ ئەو بابەتە ئەنجامبدرێن.