روانگەی سوری وا دەڵێت

هێرشی تورکیا لە کۆبانێ دوو کوژراوی لێکەوتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، بارهەڵگرێک کرایە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بارهەڵگرێکی لە نزیک بارەگاى ئاسایشى کۆبانێ کردە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا 71 جار هێرشیانکردووەتە سەر ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیانەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەنێو ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە، 16ـیان ئەندامی هێزە کوردییەکان بوون لەگەڵ یەک هاوڵاتی مەدەنی و سێ سەربازی سوریا.

ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان...

ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە