لە سلێمانی

بۆ دووەمجار تۆمەتبارێک لەسەر ساختەکردنی گرێبەستی شوقە دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، گرێبەستی كڕینی شوقەی ساختەکردووە و جارێکی دیکەش لەسەر هەمان ساختەکاری دەستگیرکراوە.

نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانیی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو  تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە.

چەند هاوڵاتییەک چوونەتە پۆلیسی سلێمانی و سکاڵایان کردووە لەسەر کەسێک کە گرێبەستی کڕینی شوقەی ساختە کردووە، دواتر دەرکەوتووە ئەو کەسە پێنج سکاڵای لەسەر بووە.

تومەتبارەکە کورتکراوەی ناوەکەی (ف،ع،ر) تەمەنی 54 ساڵە بەپێی مادەی 289-298ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە پێشینەی هەمان تاوانی هەیە و پێشوتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراوە.

کەسێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا

کەسێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا