تایبەت بە کریستیانەکانە

فێستیڤاڵی ساڵانەی ئەلقوش بەڕێوەچوو


ژووری هەواڵ

بە چەند چالاکییەکى  جیاواز فێستیڤاڵی ساڵانەی کریستیانەکان لە ئەلقوش بەڕێوەچوو.

کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا، ساڵانە لە فێستیڤاڵی بازاڕی کۆنی ئەلقوش چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، وەک گۆرانی وتن و ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆر و نمایشکردنی جلوبەرگی جۆراوجۆر، بۆ ئەمساڵیش درێژەیان بە فێستیڤاڵەکەدا.

مێژووی ئەم نەریتەى کریستیانەکانى دەشتى نەینەوا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زایینی.

فێستیڤاڵی بازاڕە کۆنەکەی ئەلقوش، یەکێکە لە رێورەسمە باوەکانی کریستیانەکان و ساڵانە ئەنجامی دەدەن، کریستیانەکانی ئەم ناوچەیە و ناوچەکانی تری عێراق لەم رۆژەدا کۆدەبنەوە و چەندین چالاکی ئەنجامدەدەن.

داڕشتنەوە: میدیا گۆران