رواندز

مین بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە

964+

ئاکام غەفور-رواندز

لە شاخەکانی گوندی ماویلیانی سنووری قەزای رواندز، کەسێک کە بۆ کردنى گژوگیاى بەهارە چووە، مین پێیدا تەقیوەتەوە و بریندار بووە.

رووداوەکە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024 روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسێکى تەمەن 40 ساڵ، بە مەبەستی کردنی گژوگیاى بەهارە رووى لە شاخەکانى گوندى ماویلیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964ـی وت،”نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک کە بە مین بریندار ببوو، گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنى نەخۆشخانەکەمان و چارەسەرى سەرەتایى و پێویستمان بۆ کرد و دواتر بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر بەڕێکرا”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی ...

دوای نۆ رۆژ بریندارێکی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا