بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواوە

پارێزگای هەولێر پشووی راگەیاند

964+

توانا نەقی

کەمێک پێش ئێستا پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگا فەرمیەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی کەش و هەوا و لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیاریاندا رۆژی چوارشەممە 2024.3.20، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.

راگەیاندنی پشوو لە هەولێر دوای ئەوە دێت لە هەریەک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش لە سەرجەم دامودەزگا فەرمیەکانی حکومەت کراوەتە پشوو.

ئاو چووە ناو 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەندى هەولێر

ئاو چووە ناو 10 ماڵى گەڕەکى گڵکەندى هەولێر