کەى دەستپێدەکات
تائێستا تابلۆى ئۆتۆمبێلى هەڵەبجە یەک دانەى لێ دابەشکراوە
964+
عومەر فەتاح – هەڵەبجە
هه‌رچه‌نده 20 رۆژه به‌شى تۆمار‌و تابلۆى ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه، بەڵام جگه له‌و تابلۆیه‌ى یه‌كه‌م رۆژ وه‌ك دیارى درا به‌كه‌سوكارى شه‌هیدێك، تائێستا هیچ تابلۆیه‌كى نوێى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شنه‌كراوه.
عه‌مید ئه‌نوه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، “هه‌موو رێوشوێنه‌كان لاى ئێمه‌وه ته‌واو كراوه و ئامێر‌و كارمه‌ندى پێویست ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تابلۆى نوێى هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى گومرگه‌وه نه‌به‌ستراوینه‌ته‌وه به ده‌روازه‌كانى ئیبراهیم خه‌لیل و په‌روێزخان و باشماخه‌وه، جگە لەوە هه‌ندێك ئیشى یاسایی و ئیداری ماوەو ته‌واونه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌ویش ته‌واوببێت و ده‌ستى پێده‌كه‌ین”.
بە وتەى بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە، ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى له هاتووچۆى پارێزگاكانى دیكه تۆمار ده‌كرێن، لە هاتووچۆى هەڵەبجەش دەتوانن مامەڵەیان بۆ بکەن بە مەرجێک نایاسایی نه‌بن و به‌شێوه‌یه‌ى یاسایی له دەروازە سنورییەکانەوە هێنرابنە هەرێم.
رۆژى 22ـى شوباتى رابردوون بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، به‌شى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه.
یه‌كه‌م تابلۆى ژماره 10000 A23 وه‌ك دیارى پێشكه‌شى ئومێد محه‌مه‌د کرا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح