باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: راگەیاندنی دادگا
دارایی هەرێم چی وتووە؟
لە بارەى موچەى فەرمانبەرانەوە دادگاى باڵاى فیدڕاڵى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
دادگاى باڵاى فیدراڵیى عیراق، لەبارەى بە بانکیکردنى (توطين) موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانەوە روونکردنەوەيەکى بڵاویکردەوە و دەڵێت، پێویستە هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێم و ناوەند کارى تەواوەتى ئەنجام بدەن بۆ بە بانکیکردنى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.
دادگاکە باسى لەوە کردووە، مەبەست لە بڕیارى بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەرەنتیکردنی مافەکانیانە
دەشڵێت: ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی بە بانكیكردنی موچە، زامنکردنی مافی فەرمانبەرانە لە هەرێم و پاراستنی هێزی فەرمانبەران و گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتییه، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌كه پێویستی بە ماوەیەکی تەواو هەیە بۆ تەواوکردنی.
دادگاكه ئاماژه به‌وه داوه، “پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم خێراتر بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش به كاش بده‌ن، تا پرۆسه‌ی به بانكیكردنیان ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، بەپێی حیساباتی ئه‌وان ئەوەی بەغدا دابینی کردووە تەنیا بەشی %59 موچە دەکات.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، “ئەم رێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی (390) ملیار دینار دروست بێت و گرفتی گەورەی دارایی دروست دەکات و دەبێتە هۆی بێبەشکردنی بەشێکی زۆری موچەخۆران و دروستکردنی فەرق و جیاوازی لە نێوان موچەخۆران”.