دیمەنی سەربڕینی ئاژەڵێک لە یەکێک لە قەسابخانەکان.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
ژینگەیان پیس کردووە
قەسابەکانی سەر رێگای تووەسپی بۆ قەیوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا
توانا نەقی
لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانییەوە قەسابەکانی رێگای تووەسپی بۆ قەیوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
ئەمڕۆ شەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی خزمەتگوزاریان لە هەڵمەتێکدا بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگەی جوانی شەقامە گشتییەکانی دەرەوەی شار هەستان بە لێپرسینەوە و تاوانەکردنی سەرجەم قەسابەکانی سەر رێگای تووەسپی بۆ قەیوان.
دەشڵێت، ، ئەو قەسابانە بە شێوازێکی ناتەندروست ئاژەڵ سەر دەبڕن و پاشماوەی ئاژەڵەکان فڕێدەدەنە ئەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەسابەکان بەپێی یاسا تاوانەکران و ئاگادارکرانەوە کە پابەندی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی و تەندروستی بن.
وەک لەو وێنانەی کە شارەوانی بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت پاشماوەی ئاژەڵەکان فڕێدراون و ژینگەیان پیس کردووە، هەروەها ئاژەڵەکان بەشێوەیەکی ناتەندروست سەردەبڕدرێن بۆیە لەلایەن لیژنەکانەوە پسوڵەی ئاگادرکردنەوە و سزایان بۆ دە
رکراوە.