حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەوروبەر
بایدن ناتەنیاهۆی فەرامۆش کردووە و یەک ملیۆن کەسیش نەخۆش کەوتوون
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت: دانوستان لەگەڵ حەماس بێهودەیەو دەبێ دەستبەجێ رێنمایی دەربکرێت بۆ راگرتنی گفتوگۆکان، لەگەڵ ئەوەش قۆناغێکی سەختتر لە شەڕ و هێرشەکان دەست پێبکات.
یائیر لابید سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رەخنەی توند لە ناتەنیاهۆ دەگرێت و دەڵێت: یەکێک لە خەونەکانی دوژمنانی ئیسرائیل ئەوەیە ناتەنیاهۆ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، چونکە هەرچی دەکات دەکەوێتە بەرژەوەندی دوژمنەکانمانەوە.
ئەمریکا بانگهێشتی بینی گانتسی وەزیری حکومەتە جەنگییەکەی ئیسرائیلی کردووە، رۆژنامەی هائارێسی ئیسرائیلی نوسیوێتی ئەم بانگهێشتە ناتەنیاهۆی توڕە کردووەو پێی وایە لەلایەن ئەمریکاوە فەرامۆش کراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بایدن ئامادە نەبووە وەڵامی پەیوەندی ناتەنیاهۆ بداتەوە.
تەندروستی غەزە رایگەیاند: نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە غەزە تووشی نەخۆشییە گوازراوەکان بوون و هیچ هۆکارێکمان لەبەردەستدا نییە بۆ چارەسەرکردنیان.
جیهادی ئیسلامی رایگەیاند: ئەمریکا نایەوێت گرژییەکانی ناوچەکە پارە بستێنێت، بۆیە هەوڵدەدات زوو دیلەکانی ئیسرائیل ئازادبکرێن، لەوەش ئەمریکا هیچ هەوڵی راگرتنی شەڕەکە نادات.
حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت چەند ناوەندو پێگەیەکی هەواڵگری ئیسرائیلیان لەسەر سنوور کردووەتە ئامانج، بە قسەی حیزبوڵا ئەو ناوەندانە بنکەی گرنگی چاودێری سەر سنوور بوون.