ئاگاداری نوسینگەکان کراوەتەوە

ژووری بازرگانی سلێمانی: قەدەغەیە مامەڵە بە زەوی نایاساییەوە بکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پابەنەد بوونی خۆی بە نوسراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی راگەیاند، و داوای لە تەواوی خاوەن نوسینگەکانی سنوری سلێمانی کرد مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە زەوی وزاری حکومی، بەدەر لە یاسا نەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا ژوورەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، زریان محەمەد، وتەبێژی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەی بە 964ی وت، ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2024، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی خاوەن نوسینگەکان لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردووەتەوە، کە مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی زەوی وزاری حکومی، بەدەر لە یاسا قەدەغەیە.

وەزارەتی شارەوانی داوای تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دەک...

وەزارەتی شارەوانی داوای تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دەکات

بە قسەی وتەبێژی ژووری بازرگانی بێت، ژمارەیەک حاڵەت هەبوون کە زەوی حکومی لەلایەن خەڵکانێکەوە کڕینی و فرۆشتنی پێکەوە کراوە، لە کاتێکدا خاوەندارێتییەکەی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت ئەو خاوەن نوسینگانەی زەوی و زار، پابەندی بنەما یاساییەکە بن و نەچنە ناو کڕین و فرۆشتنی مامەڵەی ئەو زەوییانە.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە، کە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ماددەکانی(1)،(2) لە یاسای داواکاری گشتی ژمارە(159)ی ساڵی (1979)ی هەموارکراو، لەچوارچێوەی پاراستنی سامانی گشتی، رێکاری کارگێڕی بگیرێتەبەر.

روونکراوەتەوە، کە بەمەبەستی دەرکردنی گشتاندنێک بۆ گشت پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەواوی (نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی) خانووبەرە کەوا بە هەمو شێوەیەک (کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن) بەزەوی وزاری حکومی بەدەر لەیاسا قەدەغەیە.

خەڵک رووی لە کڕینی شوقە کردووە و خانووە کۆنەکانیش وەک ز...

خەڵک رووی لە کڕینی شوقە کردووە و خانووە کۆنەکانیش وەک زەوی دەفرۆشرێن

لە بارەی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ 4.3.2024 شەهرام میرحاج وتەبێژی ئەنجومەنەکە بە 964ی وت، نوسراوەکە بە جۆرێکە کە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەر نووسینگەیەک بگیرێتەبەر لە کاتی سەرپێچی و گشتاندن بۆ جێبەجێ کردنی کراوە.

رۆژی 19.7.2022 ئاسایشی سلێمانی لە بڵاو کراوەیەکدا یەکەم رووداوی بەرچاوی ئەو مامەڵەیەی خستەڕوو وتی، بەبڕیاری دادوەر پێنج بازرگان و دەڵاڵ کە بەڕێکاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە دەستگیرکراون.

سێ کەس لەسەر فراوانکردنی زەوییەکانیان دەستگیر کران

سێ کەس لەسەر فراوانکردنی زەوییەکانیان دەستگیر کران

بەبێ رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ بەناوکردنی دوو جۆر زە...

بەبێ رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ بەناوکردنی دوو جۆر زەوی قەدەغەیە