حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

کوژراوانی غەزە 30 هەزار کەسی تێپەڕاند

964+

ژووری هەواڵ

– ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە شەقامی رەشیدی غەززە کردە ئامانج و لانیکەم 109 کەس کوژراون و دەیانی دیکە بریندارن.

– ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکانی فەڵەستین 30 هەزار کەسی تێپەڕکرد، ئەمەش دوای ئەوەی 79 تەرم هێنراوەتە نەخۆشخانەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون.

– وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دژ بەگەیاندنی هاوکاری مرۆییە و بە میدیای وڵاتەکەی وت، پێویستە پشتیوانی لە چەکدارە قارەمانەکانمان بکەین، بردنی هاوکاری بۆ غەززە هەناسەیە بۆ حەماس و زیان بە سەربازەکانمان دەگەیەنێت.

– نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی دەڵێت، چارەکێکی دانیشتوانی کەرتی غەززە هەنگاوێک لە برسێتی دوورن، رۆژنامەی ئاکسیۆس نوسیویەتی، واشنتۆن بیر لەوە دەکاتەوە هاوکارییەکان بە فڕۆکە بخاتە ناو غەززەوە.

– هەر لە غەززە نا، جگە لە کوشتنی ئەندامێکی حزبوڵا، فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل لە دیمەشقی سوریا بە 3 مووشەک شوێنی بەرگری ئاسمانی و ڕاداری گروپەکەی کردە ئامانج و بە تەواوی تێکشکا.

– لەلایەکی دیکەوە، ئێرانییەکان سبەی هەینی، ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن، لە هەمان رۆژدا دەنگ بە 88 ئەندام بۆ دەستەی مەجلیسی شارەزایان دەدەن، کە ئەرکی دانان یان لە کارلابردنی رێبەری باڵایان وڵاتەکەیان لە ئەستۆیە.